دەربارەی کوردش دیجیتاڵ
چیرۆکی ئێمە و ئەزموونی جیهانی دیجیتاڵی
ماڵپەڕی کوردش دیجیتاڵ لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە وەک پڕۆژەیەکی گەورە بە دەستی ئیبراهیم ئەمجد جەباری دەستی پێکرد. سەرەتای ناوبانگ و متمانەی ئێمە لە یوتیوبەوە سەرچاوەی گرتووە، کە تێیدا لە ڕێگەی دوو کەناڵی جیاوازەوە خزمەتمان کردووە:
Kurdish Wolf Team: کەناڵێکی تایبەت بە گەیمینگ کە توانیومانە متمانەی زیاتر لە ٢٧,٠٠٠ سەبسکرایبەر بەدەست بهێنین و ببینە یەکێک لە ناوەندە ناسراوەکانی فۆرتنایت لە کوردستان.
Kurdish Digital: کەناڵێکی تایبەت بە فێرکاری و تەکنەلۆژیا، کە ئامانجمان تێیدا فێربوون و ئاشناکردنی گەنجان بووە بە نوێترین تەکنیکە دیجیتاڵییەکان.
بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە گەورەیە بگۆڕین بۆ خزمەتگوزارییەکی پرۆفیشناڵتر، لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا کاک ڕەوەند وەک هاوبەش پەیوەندی بە تیمی کوردش دیجیتاڵەوە کرد. ئەم هەنگاوە تەنها بۆ فراوانکردنی کارەکان نەبووە، بەڵکو بۆ ئەوە بووە کە بتوانین بە بەرزترین کوالێتی و خێراترین کات خزمەتگوزارییەکانمان بگەیەنینە دەست ئێوە.
بۆچی متمانەمان پێ دەکەن؟
ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی باشترین ئەزموونی کڕین دابین بکەین بە پشتبەستن بەم بنەمایانەی خوارەوە
شارەزایی و متمانە ساڵانێک کارکردن لە یوتیوب و ناسراویمان لە ناو گەیمەراندا گەورەترین گەرەنتییە بۆ کارەکانمان
کوالێتی و ڕاستگۆیی هەر بەرهەمێک کە لە کوردش دیجیتاڵ دەیبینیت لە لایەن تیمەکەمانەوە تاقی کراوەتەوە و بە گەرەنتییەکی تەواوەوە پێشکەش دەکرێت
خێرایی و پشتگیری زیادکردنی تیمی کار لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ ئەوە بووە کە کڕیارەکانمان هیچ کاتێک لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە
ئامانجمان
ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە کوردش دیجیتاڵ ببێتە گەورەترین و متمانەپێکراوترین وێستگەی بەرهەمە دیجیتاڵییەکان لە کوردستان، کە تێیدا گەیمەران و بەکارهێنەران بەوپەڕی دڵنیاییەوە باشترین کوالێتی بەدەست بهێنن.
وەڵامی هەندێک لە پرسیارە باوەکان
ئەگەر پرسیارێکت هەیە لێرەدا وەڵامەکانمان ئامادە کردووە، ئەگەر وەڵامەکەت لێرە نییە دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەیت.
وەڵام زۆر گرنگە وەسفی هەر بەرهەمێک بە وردی بخوێنیتەوە چونکە مەرجەکان و ماوەی گەرەنتییەکان بۆ هەر کاڵایەک جیاوازن بۆ نموونە ئەکاونتی نێتفلێکس بۆ ماوەی یەک مانگ گەرەنتی دەکرێت و ئێمە تەنها بەرپرسین لەو ماوەیەی کە لە وەسفەکەدا دیاری کراوە بۆیە هەمیشە پێش کڕین زانیارییەکان بپشکنە
وەڵام لە ئێستادا دەتوانیت لە ڕێگەی فاستپەی و فیب و ئاسیا حەواڵە پارە بنێریت و لەبەر ئەوەی ماڵپەڕەکەمان لە قۆناغی سەرەتادایە شێوازی پارەدان بە دەستییە بەڵام لە داهاتوودا سیستەمی ئۆتۆماتیکی و فەرمی بۆ زیاد دەکەین تاوەکو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کڕینەکانت ئەنجام بدەیت
وەڵام بۆ کڕیارانی دەرەوەی وڵات زۆرترین ئاسانکاریمان کردووە و دەتوانن لە ڕێگەی پەیپاڵ و ماستەرکارت و ڤیزاکارت و گووگڵ پێی و ئەپڵ پێی و بانکەکانی وەک وایز و ڕیڤۆڵت و سپارکاسە و چەندین ڕێگەی تر پارەکانتان بنێرن و تەنها پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری و ڕێنمایی زیاتر
وەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین لە کەمترین ماوەی گونجاودا کە لە نێوان پانزە بۆ سی خولەکدایە داواکارییەکانتان بگەیەنین و لە هەندێک حاڵەتدا کە لۆدێکی زۆر لەسەر سیستەم هەبێت لەوانەیە بگاتە بیست و چوار کاتژمێر بەڵام هەمیشە خێرایی ئامانجی سەرەکیمانە
وەڵام تیمی پشتگیری کوردش دیجیتاڵ بە شێوەی بیست و چوار کاتژمێری لە واتسئەپ و تێلەگرام ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر کێشەیەک و ڕێنماییکردنی کڕیارەکانمانە تاوەکو بەرهەمەکەیان بە سەرکەوتوویی چالاک دەکەین